بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بە پێی بڕگەی 2 و 3 لە مادەی 8 ی یاسای ساڵی 2012 بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکانی سەرۆک کۆمار، خۆپاڵاوتن لە کاندیدەکانی سەرۆک کۆمار دەستیپێکردووە.
پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بە پێی مادەی 72 ی دەستوور تا کۆتایی ڕۆژی 8 ی شوبات بەڕێوە دەچێت.
هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش، ئەندامێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە حیزبەکەی لە گەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەر کاندیدکردنی دوو کەس بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار گەیشتووەتە ڕێکەوتن.
ناوی ئەو دوو کاندیدە هێشتا ئاشکرا نەکراوە./.