بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عارف شەرهانی وتی کە ڕووداوەکان لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 10 ی کانوونی دووەمی 2022 ڕووی داوە و تا ئێستا 5 کوژراویشی لێکەوتووەتەوە.
لەو ڕووداوەدا 50 ئۆتۆمبێل بە هۆی تەم و مژی بەرەبەیانی ئەو ڕێگایەوە تووشی پێکدادان بوون و سێ ئۆتۆمبێلیش بە تەواوی سووتان.
سێ لە کوژراوەکان ئەندامانی یەک خێزانن./.