بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند کە بە هۆی کەمبوونەوەی دابینکردنی گازی پێویست، دۆخی وەبەرهێنانی کارەبا باش نییە و ئەم کێشەیە زیاتر لە پارێزگای بەغدا هەستی پێدەکرێت.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی کارەبای عێراقدا هاتووە کە گوشاری زۆر کەوتووەتە سەر وێستگەکانی وەبەرهێنەری کارەبا و ئەمەش کاریگەری نەرێنیی لە سەر دۆخی وەبەرهێنانی کارەبا داناوە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە دۆخی دابینکردنی گازی پێویست بۆ وێستگەکانی وەبەرهێنەری کارەبا گونجاو نییە و ئەمەش وایکردووە کە ڕێژەی وەبەرهێنانی کارەبا ڕوو لە دابەزین بکات.
وەزارەتی کارەبای عێراق ئاماژەی بەوە داوە کە پارێزگای بەغدا بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە لە خەراپترین دۆخی وەبەرهێنانی کارەبادایە./.