بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پاش تەمەنی 40 ساڵەیی دەکرێت بەم شێوازە بە گەنجی بمێنیتەوە.
چالاکی جەستەیی
ئەگەر بەردەوام جەستەت بجوڵێنیت و چالاکی ئەنجام بدەیت، وەک ڕۆیشتن، سەرکەوتن بە سەر قادرمە لەبری بەکارهێنانی ئەسانسۆر، جەستەت بە چالاکی و گەنجی دەمێنێتەوە.
یۆگا
چالاکییەکی جەستەیی و ڕۆحییە، سوودی زۆری هەیە بۆ کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی و پشوودان بە جەستە و هۆکاری دڵخۆشیی مێشکە.
خەوتنی پێویست
هەموو کەسێک لە تەمەنی 18 ساڵ بەرەو سەرەوە پێویستی بە زیاتر لە 7 کاتژمێر خەوتن هەیە، لە گەڵ کاتیشدا جۆری خەوتن ڕۆڵی هەیە.
خواردنی تەندرووست
گرنگیدان بەو خواردنانەی ڤیتامین و دژە ئۆکسانی تێدایە، بەدەر لەوەی پارێزگاری لە تەندرووستیت دەکات، هاوکات ڕوخسار و پێستت بە گەنجی دەهێڵێتەوە، باشترە بە پێی تەندرووستی خۆت جۆری خۆراکەکانت هەڵبژێریت.
ئاگاداربوون لە کێشی جەستە
گرنگە ژنان و پیاوان پاش تەمەنی 40 ساڵی ئاگاداری کێشی جەستەیان بن، لە بەر ئەوەی کە لەو تەمەندا مێتابۆلیزم خاوە دەبێتەوە، کەمتر چەوری جەستەیان دەتوێتەوە، هەر بۆیە گرنگە کێشی جەستەیان بە هاوسەنگی بهێڵنەوە.
ئاگاداربوون لە تەندرووستی
گرنگە شەش مانگ جارێک سەردانی پزیشک بکەیت و پشکنین ئەنجام بدەیت لە پێناو مانەوەت بە تەندرووستی./.