بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جاسم بەیاتی لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی، وتی: باسکردن لە چەندین ناو بۆ پۆستەکانی سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان تەنیا بۆ سووتاندنی ناوە سەرەکییەکانە لە لایەن نەیارانەوە و هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ بە جۆرێک دەبێت کە هەمووان تووشی شۆک بکات و ئەم قەیرانەش لە زووترین کاتدا چارەسەر دەکرێت.
ناوبراو وتی کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان هێندە ئاسان نییە و پێویستی بە لێک تێگەیشتن و ڕێکەوتنی ناوخۆیی هەیە و پاشان بۆ متمانەی پێویست ئاراستەی هێزە شێعەکان دەکرێت و ئەمەش پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت دوا دەخات.
ئەمڕۆ یەک شەممە یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و فراکسیۆنی زۆرینە و سوێندخواردنی ئەندامان بەڕێوە دەچێت./.