بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاندێک لە گرووپی تاڵیبان بە سەرپەرشتی ئەمیرخان موتەقی وەزیری دەرەوەی حکومەتی ئەم گرووپە، گەیشتە تاران.
بڕیارە شاندەکەی تاڵیبان لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی سەبارەت بە هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات و پرسە ئابورییەکان وتووێژ بکات.
عەبدولقەهار بەڵخی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان ئەمڕۆ شەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە ئەمیرخان موتەقی لەم سەردانەکەدا سەبارەت بە پرسە سیاسی و ئابورییەکان و هەروەها پرسی پەنابەرانی ئەفغانی لە خاکی ئێران، وتووێژ دەکات./.