بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەلا عەبدولغەنی برادەر جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی تاڵیبان لە پەیامێکدا بۆ وڵاتانی جیهان و ڕێکخراوە جیهانییەکان وتی کە زۆربەی خەڵکی ئەفغانستان لە ئێستادا پێویستیان بە چارەسەرکردنی کێشەکانی وەک خۆراک، نیشتەجێبوون و یارمەتییە داراییەکان هەیە.
ناوبراو سزا و گەمارۆکانی ئەمریکای بە زاڵمانە ناو برد و وتی: لەم هەلومەرجە هەستیارەدا کە خەڵکی ئەفغانستان پێویستیان بە هاوکاری بەپەلە هەیە، دەستبەسەرداگرتنی پارەی وڵاتی ئێمە لە لایەن ئەمریکاوە کێشەکانی قووڵتر کردووە و خەڵکی ئەفغانستان پێویستیان بە هاوکاریی بەپەلە هەیە.
برادەر وتی کە نابێت تێبینی و کێشە سیاسییەکان ببنە ڕێگر لە بەردەم گەیاندنی هاوکارییەکان، لە بەر ئەوەی کە بە هاتنی وەرزی زستان کێشەکانی خەڵک زیاتر بووە.
جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی تاڵیبان ڕایگەیاند کە لە 20 ساڵی ڕابردوو هیچ کار و پرۆژەیەکی ستراتیژی لە ڕووی دابینکردنی ژێرخانەکانەوە لە ئەفغانستان نەکراوە./.