بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەیدەر ئەللامی ئەندامی باڵای ئەنجومەنی سیاسی بزوتنەوەی نۆجەبا وتی کە بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی خۆڕاگری لە دووەم ساڵیادی تیرۆری ئەوان، ترسی خستووەتە دڵی ئەمریکییەکانەوە.
ناوبراو وتی کە ئەم ڕێوڕەسمانە ورە و متمانەی زیاتری خەڵکە بە بەرەی خۆڕاگری بە تایبەت لە عێراق.
ئەللامی لە درێژەدا سەبارەت بە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق وتی کە ئەو هێزانە نەک تەنیا نەکشاونەتەوە بەڵکوو زیاتریش بوون.
ناوبراو وتی کە بوونی هێزەکانی ئەمریکا بۆ ڕاوێژ و مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی عێراق درۆیەکی گەورەیە.
ئەو ئەندامەی بزوتنەوەی نۆجەبا ڕایگەیاند کە تەنیا ڕێگای سەقامگیری سیاسی و ئابوری عێراق، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە./.