بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی حەشدی شەعبیدا هاتووە کە هەر هێرشێکی سەر هێزەکانی عێراق لە هەر شوێن و ناوچەیەک بێت، وەک هێرشی سەر هێزەکانی حەشدی شەعبییە.
حەشدی شەعبی هەروەها داوایکردووە کە بەپەلە سەبارەت بەم هێرشە گوماناوی و ترسنۆکانە و ئەنجامدەرانی، لێکۆڵینەوە بکرێت.
شەوی هەینی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەی پردێ بە چەندین ڕۆکێت کرایە ئامانج./.