بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێستیڤاڵی کورتە فیلمی نەرویج «The Norwegian Short Film Festival» فێستیڤاڵێکی کورتە فیلم بۆ کێبڕکێی کورتە فیلمە چیرۆکیەکان و بەڵگە فیلمە کورتەکانی نەرویجی ونێودەوڵەتی و میوزیک ڤیدیۆ نەرویجییەکان بە مێژینەی 45 ساڵ لە ژێر لایەنگری ئاکادیمیای ئۆسکار لە شاری ئۆسلۆی نەرویج بەڕێوە دەچێت.
ئامانجی ئەم فێستیڤاڵە دابین کردنی بوارێکی نێودەوڵەتی بۆ نمایش کردنی بەرهەمی فیلمسازە نوێ و سەربەخۆ و چالاکی سەنعەتی سینەما لە ئاستی نێودەوڵەتیدایە و چەن بەشێکی وەک پەنێل و پرۆمۆت ، دیالۆگ و وتوێژی ئازاد و…لە خۆ دەگرێت.
فێستیڤاڵی کورتە فیلمی نەرویج فێستیڤاڵێکە کە مەرجەکانی ئاکادیمیای ئۆسکاری لە خۆ گرتووە.
بەشەکانی خەڵاتی ئەم فێستیڤاڵە:
باشترین کورتە فیلمی نەرویجی
باشترین کورتە فیلمی نێودەوڵەتی
باشترین بەڵگە فیلمی کورت
باشترین بەڵگە فیلمی نێودەوڵەتی
باشترین بەڵگەفیلمی نەرویجی
باشترین میوزیک ڤیدیۆی نەرویجی یاسا و ڕێساکان
کورتە فیلمە چیرۆکییەکان نابێت زیاتر لە 35 خولەک بن.
کورتە بەڵگە فیلمەکان نابێت زیاتر لە 40 خولەک بن.
هەموو بەرهەمەکان ئەبێت بە ئێنگلیزی ژێر نووس کرا بن.
فیلمە نێودەوڵەتیەکان دەبێت پاش 15ی فێبریڤێری 2021 و فیلمە نەرویجیەکان پاش 15ی مارسی 2021 تەوا کرا بن.
دواهەمین دەرفەتی هەناردنی فیلمە نێودەوڵەتییەکان بۆ چل و پێنجەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە 15ی فێبریڤێری 2022 دەبێت.