بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وانگ ون بین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی 4 ی کانوونی دووەمی 2022، وتی کە تیرۆری فەرماندەی باڵای سەربازیی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە کە دوو ساڵ بەر لە ئێستا کراوە، نموونەیەکی دیکەی پێشێلکردنی یاسا و بنەماکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە.
ناوبراو وتی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕەنگە بتوانێت یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل بکات و لە ئامرازەکانی تیرۆریستی بۆ ئەنجامدانی تیرۆر و پاکتاوکردن لە وڵاتانی سەربەخۆ کەڵک وەربگرێت بەڵام ڕاستییەکان بەردەوام ئەوەیان پیشان داوە کە ئەوەی کە ئەمریکا گرنگیی پێدەدات وەڵامدەرەوەی خواست و پێویستییەکانی ئەو وڵاتە و لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیەتی، ئەوەی کە ئەمریکا بەردەوام دەیپارێزێت سەپاندنی هەژموونی خۆیە بە سەر جیهان و بێڕێزییە بە سیستەمی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەڵام ئەم جۆرە پێشێلکردنەی یاساکان و سیستەمی نێودەوڵەتی لە لایەن گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانەوە قبووڵکراو نییە./.