بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخالە لە وتارێکی بە بۆنەی ساڵۆگەڕی تیرۆری شەهیدان حاجی قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس وتی: شانازی بە کۆماری ئیسلامی ئێران و هەڵوێستەکانیەوە دەکەین کە لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامییەوە تا ئێستا نەگۆڕاوە.
ناوبراو ستایشی ڕۆڵ و هاوکارییەکانی شەهید سولێمانیی کرد بۆ گرووپەکانی خۆڕاگری و پرسی فەڵەستین.
نەخالە وتی: حاجی قاسم لە سەروی تێکۆشەرانی فەڵەستینییەوە بوو کە بەرگریی لە قودس و فەڵەستین و گەلەکەی دەکرد.
ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: ئەو مووشەکانەی کە تەل ئەبیبی کردە ئامانج، بۆ یەکەم جار بە چاودێری شەهید سولێمانی گەیشتە دەستی ئێمە.
زیاد نەخالە وتی: سولێمانی ئەوەی بە ئێمە ڕاگەیاند کە بە بێ خەبات و تێکۆشان سەرکەوتن مسۆگەر ناکەین.
ناوبراو وتی: سولێمانییان تیرۆر کرد بە هۆی ئەوەی کە بەربەستی سەرەکی لە بەرامبەر پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بوو.
وتیشی کە حاجی قاسم گەورەی شەهیدانی خۆڕاگرییە، ئەو شەهیدی قودس و فەڵەستینە./.