بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قاسم ئەعرەجی لە چاوپێکەوتنی باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا وتی کە حکومەتی پێشووی ئەمریکا ویستی ئەوەی هەبوو عێراق بکاتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان.
ناوبراو هەروەها وتی کە تاوانی تیرۆری شەهیدان سولێمانی و موهەندیس، دەسدرێژی ئاشکرا و پێشێلکردنی سەروەری عێراق بووە.
ئەعرەجی وتی کە حکومەتی بەغدا ئەوە قبووڵ ناکات خاکەکەی بۆ سیخوڕیکردن بە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکار بێت بەڵکوو دەبێت شوێنی چاوپێکەوتنی برایان و دۆستان بێت./.