بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی «پێگەی هەواڵی کورتە فیلم» دووهەمین فێستیڤاڵی «Future vision»ی یابان پێشوازی لە شەش فیلمی ئێرانی کرد
فیلمەکانی: «نا» دەرهێنانی بێهزاد یاغموری، « خانە (ماڵ)» دەرهێنانی حسێن زاهیدی، «پاسورد(پەسوۆرد)» دەرهێنانی حەسەن موختاری، «از اینجا تا ابد» بەرهەمی مستەفا ڕووستەم پووڕ، «هوما» دەرهێنانی هاوبەشی کیانووش محەمەدی و ڕۆژانۆ ئەرجومەند، Abstract Experealism» بەرهەمی مەهدی بەرق زادەگان بە نوێنەرایەتی لە ئێران لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارن.
هەڵبژێردراوانی ئەم فێستیڤاڵە لە 31ی دێسەمبەردا ڕادەگەیەنرێن.
»آیدنتی بای» دەرهێنانی سەجاد شاحاتەمی لە پانزدەهەمین فێستیڤاڵی کورتە فیلمی ئارکانزانسی ئەمریکادا کە لە ڕۆژانی 8و9ی ژانوویە بەڕێوە دەچێت بەشداری دەکات.
»زنگ تفریح(کاتی پشوو)» دەرهێنانی نەوید نیکخاە ئازاد، لە نۆزدەیەمین فێستیڤاڵی «نیشانەکانی شەو»ی پۆرتێگال دا بەشدارە، ئەم فێستیڤاڵە لە 21ی دێسەمبەر هەڵبژێردراوانی ڕادەگەیەنێت.