بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم فەرتوسی وتەبێژی کەتائیبی سەیدئەلشوهەدا لە گرووپەکانی خۆڕاگریی عێراق جەختیکردەوە کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا داواکاری گەلی ئەم وڵاتەیە.
ناوبراو وتی: بەداخەوە کە حکومەتی عێراق کەوتووەتە نێوان گەل و داگیرکەرانی ئەمریکی، ئەمریکاش هێشتا بەیاننامەیەکی فەرمیی لە سەر کشانەوە لە عێراق دەرنەکردووە تا هەمووان دڵنیا بن.
فەرتوسی وتی کە گۆڕینی ناو و ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا نابێتە هۆکاری فریودانی ئێمە.
ئەو بەرپرسە سەربازییەی عێراق وتی: سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ واشنتن تەنیا وەک بانگەشەیەکی هەڵبژاردنەکان بوو، نەک بۆ ڕێکەوتنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هێشتا زیاتر لە 2500 سەربازی ئەو وڵاتە لە خاکی عێراقدان و بە کردەوە هیچ ڕووی نەداوە و ئەوەی ڕاگەێندراوە، تەنیا فریودانە./.