بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی یەکێتی زانایانی ئائینی ئیسلامی کورستاندا هاتووە کە لە ساڵی 2021 دا 74 زانا و مامۆستای ئائینی کۆچی دواییان کردووە کە ئەمەش بۆ زانایانی ئائینی و خەڵکی موسڵمان و یەکێتی زانایان کۆست و کەلێنێکی گەورە و لە هەمان کاتدا بۆ مەیدانی ئەهلی زانست و شەریعەت و خزمەتی مینبەر و مێحراب و مزگەوت خەسارێکی مەزنە و پڕکردنەوەی شوێنیان ئەستەمە.
یەکێتی زانایانی ئائینی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لەو 74 کەسە 47 مامۆستای ئائینی لە ساڵی 2021 بە هۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە./.