بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ئەمین شەفایی لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی دووەم ساڵۆگەڕی شەهیدبوونی حاجی قاسم سولێمانی کە بە بەشداری ژمارەیەک لە زانایان، مامۆستایانی زانکۆ و خوێندکارانی زانکۆی کابوڵ بەڕێوەچوو، وتی: شەهید سولێمانی قارەمانی ئاشتی و بەرگریکاری ڕاستەقینەی ئیسلام لە سەرتاسەری ناوچەکە بە تایبەت لە عێراق، سوریا، فەڵەستین و ئەفغانستان بوو و بۆ بەرگری لە وڵاتانی ئیسلامی لە بەرامبەر ئەمریکا خەباتی دەکرد.
ناوبراو جەختیکردەوە کە یاد و بیرەوەرییەکانی شەهید سولێمانی هیچ کات لەبیر ناکرێت و وتی: شەهید سولێمانی یەکێک لە فەرماندە گەورەکانی جیهانی ئیسلام و هیوای گەلانی زوڵملێکراوی وەک فەڵەستین، عێراق و ئەفغانستان بوو.
ئەو مامۆستای زانکۆی کابوڵ وتی: شەهید سولێمانی بە هێزەوە لە بەرامبەر ئەمریکا ڕاوەستا و بە پووچەڵکردنەوەی نەخشە و پیلانەکانی ئەوان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گیانی پاکی خۆیی بەخت کرد.
محەممەد ئەمین شەفایی وتی کە ئێمە دەبێت درێژە بە ئامانجە باڵاکانی ئەم شەهیدە ئازیزە بدەین./.









