بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ڕەسوڵ، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی، ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە گەڵ موقتەدا سەدر ئەرێنی بووە و ئامادەبووان لەو کۆبوونەوەدا جەختیان کردووەتەوە کە بەرژەوەندییەکانی خەڵک و وڵات لە هەموو شتێک گرنگترە.
ناوبراو وتی کە کۆبوونەوەکان لە چەند ڕۆژی داهاتووش بەردەوام دەبێت تا بگاتە ئەنجامێکی هاوبەش.
محەممەد ڕەسوڵ وتی: پێش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان هەبوو شتێک ئامادە دەبێت و حکومەتی نوێ، تەوافوقی و بە بەشداری زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان دەبێت.
ناوبراو هەروەها وتی کە لە سەر شێوازی حکومەتی نوێ و پێکهاتەکەی ڕێکەوتن کراوە و تەنیا ناوەکان ماوە کە لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو ئەوەش چارەسەر دەبێت./.