بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی میترۆگرافی لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد:” وەک رێزگرتن لە کار و کاریگەرییەکانی کامەران نەجم دامەزرێنەرانی ئاژانسەکەمان لە بواری فۆتۆی رۆژنامەوانیدا، خەڵاتی کامەران رادەگەیەنین”.
بەخششی ١٢ هەزار دۆلار بۆ رۆژنامەنووسێک لە هەر شوێنێکی جیهانبێت
ئاماژەی بەوەشکرد:” خەڵاتەکە خۆی لەدوو بەخششدا دەبینێتەوە، ئەویش بەخششی ١٢ هەزار دۆلار بۆ رۆژنامەنووسێک لە هەر شوێنێکی جیهانبێت بۆ پشتگیریکردنی لە پرۆژەیەکی رووماڵکردنی مەودا درێژدا، هەروەها بەخششی هەشت هەزار دۆلار بۆ خێزانی فۆتۆگرافەرێکی رۆژنامەوانی کە لەکاتی کارەکانیدا دیارنەمابێت”.