بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کاروان زیرەک ئاماژەی بە دەیان چالاکی جۆراوجۆری وەرزشی کرد کە لە لایەن بەرێوەبەرایەتییەکەی بەڕێوەبراوە یان هاوکاریان بوون لە شاری سلێمانی، هاوکات هەر لەو ساڵەدا هەڵبژاردنیان بۆ ٣١ یانەی سنوری پارێزگاکە کردووە .
وتیشی لەو ساڵەدا هاوکاری دارایی چەندین یانەی شاری سلێمانی و نۆژەنکردنەوەی یاریگای شانەدەری و هاوکاری دەیان وەرزشکاریش کراوە.
بەڕێوەبەری وەرزشی سلێمانی وتیشی، پلانی گەورەمان هەیە لە سالی ٢٠٢٢ کە شارە حەیاتەکە دەیان پالەوانێتی و چالاکی ناوخۆی و نێودەولەتی لە ئامێز بگرێت و بەردەوامیش بن لە هاندانی پالەوانەکانی سلێمانی بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی گەورە .