بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو ڕێوڕەسمە بە ناونیشانی ” سەرکردە شەهیدەکان و خۆڕاگری لە بەرامبەر تاوانی تیرۆریستیی ئەمریکی – زایۆنیستی ” بەڕێوەچوو و تێیدا جەخت کرایەوە کە شەهیدانی خۆڕاگری لە دڵی کۆمەڵانی خەڵکی موسڵمان شوێنی خۆیان کردووەتەوە.
کەناڵی المنار کە ڕووماڵی بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمەی دەکرد، ڕایگەیاند کە لە تونس و لە دڵی خەڵکی ئەم وڵاتەدا یاد و بیرەوەرییەکانی هەر دوو شەهیدی گەورە و لە ویژدانی ملیۆنان کەسدا زیندووە و قەد نامرێت./.