بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم وتی: حیزبوڵڵا دەیەوێت هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت تا لوبنان ببرێتە قۆناغێکی نوێ، کێشە کەڵەکەبووەکانی لوبنان تەنیا بە جێبەجێکردنی چاکسازی و گۆڕانکاری و تێپەڕبوونی ئەم قۆناغە و لە ڕێگای سندۆقەکانی دەنگدانەوە بەرەو چارەسەربوون دەڕوات.
ناوبراو وتی: هەڵبژاردنەکان پیشاندەری ئەوە دەبێت کە خەڵک چییان دەوێت و ئەوان دەڵێن کە لەم قۆناغە نوێیەدا کێ نوێنەریان بێت، هەمووان دەبێت ڕێز لە هەڵبژاردنی خەڵک بگرن و پاش هەڵبژاردنەکانیش لاپەڕەیەکی نوێ بۆ پێشکەوتن و گۆڕانکاری لە لوبنان دەکرێتەوە.
شێخ نەعیم قاسم وتی: ئێمە وەک حیزبووڵا لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دڵنیاین و دەزانین کە بوونی ئێمە وەک حیزبێکی بەهێز و یەکگرتوو کە نوێنەری خەڵکە لە قۆناغی داهاتووش بەردەوام دەبێت، لە بەر ئەوەی کە لە قۆناغی پێشوو ئەرکی خۆیی لە خزمەت گەیاندن بە خەڵک و پاڵپشتی لەوان لە بەرامبەر دوژمنی زایۆنیستی و لە بوارە جیاجیاکانی دیکە بە باشترین شێواز جێبەجێ کردووە.
جێگری ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: شەڕی دوژمنان لەم هەڵبژاردنانەدا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئێمە و بەلاڕێدابردنی لوبنانە لە سەربەخۆیی و بەهێزبوونی، ئامانجی ئەوان ئەوەیە کە بەستێنی پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا و دوژمنی زایۆنیستی دابین بکەن بەڵام سەرجەم ئەو هەوڵ و پیلانگێڕییانە شکست دێنێت و حیزبوڵڵا هیچ کات پێ نانێتە شەڕی ناوخۆییەوە./.