بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە بەئامانجگرتنی کۆگای مادە خۆراکی و دەرمانییەکانی لە بەندەری لازقیەی سوریا لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە ئیدانە کرد.
ناوبراو وتی: ئەم هێرشەی ڕژێمی زایۆنیستی بەدەر لە دەسدرێژی بۆ سەر وڵاتێکی سەربەخۆی ئەندام لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشێلکردنی سەروەرەی ئەم وڵاتەشە و هێمایەکی ڕوون و ئاشکرای هەوڵەکانی ئەو ڕژێمەیە بۆ خوڵقاندنی قەیرانی نوێ لە ناوچەکە.
خەتیب زادە وتی: سەرکردەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە هێرشە بەردەوامەکانی سەر سوریا بە بیانووی بێهۆ و بێ بنەما، گاڵتە بە تەواوی یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە دەکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بەرگری ڕەوا و بەرامبەر لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی، مافی گەل و حکومەتی خۆڕاگری سوریایە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەبێت لە بەرامبەر ئەم هێرش و دەسدرێژییانە بێدەنگی خۆیان بشکێنن لە بەر ئەوەی کە بێدەنگبوونی ئەوان بە واتای هاندان و هەڵکردنی گڵۆپی سەوزە بۆ بەردەوامیی تاوانەکانی زایۆنیستەکان لە سوریا و تەواوی ناوچەکە./.