بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میخائیل ئولیانۆف بە گۆڤاری فۆرن پۆلیسیی ڕاگەیاند کە گەشبینە بەم قۆناغەی دانوستانەکان و هیچ هۆکارێک بۆ گومانخستنە سەر دانوستانەکان نییە.
نوێنەری ڕووسیا لە دانوستانەکانی ڤیەننا وتی: لەو بڕوایەدام کە بەراورد بە ڕابردوو شانسی سەرکەوتنی دانوستانەکان زیاترە و سەرجەم بەشداربووەکان بە تایبەت ئێران و ئەمریکا هەوڵی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی دەدەن.
ئولیانۆف وتی: کاتی هەڕەشەکردنی سەر ئێران نییە و نابێت هیچ کاتێک بۆ کۆتایی دانوستانەکان دیاری بکرێت./.