بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ند پرایس وتی کە ئێمە لە ئێستادا سەرقاڵی لێکدانەوەی ئەوەین کە ئایا ئێرانییەکان بە پێشنیاری نوێ هاتوونەتەوە بۆ دانوستان یان پێداگری لە هەمان پێشنیارەکانی پێشوو دەکەنەوە.
ناوبراو وتی: دۆسیە سەرەکییەکان وەک خۆی ماوەتەوە، ئێران لە گەڵ بەردەوامیی دانوستانەکان پەرە بە پلانی ناوەکیی خۆی دەدات و بە ڕاشکاوانە باسمان کردووە کە ئەمە کاریگەریی نییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی کە ئێران سەرەتا لە دانوستانەکاندا جیدی نەبووە بەڵام لە چەند هەفتەی ڕابردوو بەرەوپێشچوون لە ڤیەننا هەبووە./.