بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلیڕەزا ڕەشیدیان وتی: بە پێی هەماهەنگییەکان، یەکەم گرووپی زیارەتکارانی ئێرانی پاش چەندین ساڵ، هەفتەی داهاتوو سەردانی سوریا دەکەن.
ناوبراو وتی: حکومەتی سوریا ڕەزامەندیی لە سەر سەردانیکردنی ئەو وڵاتە لە لایەن زیارەتکارانی ئێرانییەوە دەربڕیوە و ئەمەش بە باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق ڕاگەێندراوە.
سەردانی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ سوریا لە ساڵی 2012 وە بە هۆی شەڕ و دۆخی ناوخۆیی ئەو وڵاتەوە ڕاگیرا، ساڵی 2020 بە شێوازی سنوردار سەردانەکان دەستیپێکردەوە بەڵام بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دیسانەوە تا ئێستا ڕاگیراوە./.