بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی بەهادۆری جەهرۆمی وتەبێژی فەرمی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەردانی ڕووسیا دەکات.
ناوبراو وتی: ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە سەرەتای ساڵی نوێی زائینی سەردانی ڕووسیا دەکات و جێگری سیاسیی نووسینگەی سەرۆک کۆمار سەرقاڵی داڕشتنی بەرنامەی ئەو سەردانەیە.
ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا پێشتر بۆ سەردانیکردنی وڵاتەکەی بانگهێشتی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردبوو.
پێشبینی دەکرێت لەو سەردانەدا چەندین ڕێکەوتن و گرێبەستی هاوبەش واژۆ بکرێت و سەبارەت بە چەند دۆسیەیەکی گرنگی وەک ڕێکەوتنی ناوەکی و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانیش وتووێژ بکرێت./.