بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک، بەم شێوازە باسی سود و زیانەکانی خواردنی نۆکاوی کردووە:
سودەکان:
1 – سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی پڕۆتینهکانە و زۆربەی ترشه ئه‌مینیه‌کانی تێدایه که جه‌سته پێویستیه‌تی و گرنگە بۆ بنیادنان و بەهێزکردنی ماسولکەکان.
2 – باش کردنی کۆئه‌ندامی هه‌رس و که‌م کردنه‌وه و ڕێگری کردن له قه‌بزی، چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده ڕیشاڵیه‌کان.
3 – یارمەتی خۆپاراستن له که‌مخوێنی و چاره‌سه‌رکردنی، بڕێکی زۆر له مادده‌ی ئاسنی تێدایه له‌گه‌ڵ فۆلیک ئه‌سید.
4 – یارمەتی کەمکردنەوەی ئەگەری توشبون بە شێرپەنجە و ئەلزەهایمەر دەدات، چونکە ده‌وڵه‌مه‌نده به کۆمه‌ڵێک له فینۆڵه‌کان که مادده‌ی دژه ئۆکسانه.
5 – بۆ خۆپاراستن له کێشی زۆر و قه‌ڵه‌وی و بە بژاردەیەکر باش دادەنرێت لە کاتی ڕێجیم کردن لە زۆربەی جۆرەکانی ڕێجیم.
6 – بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره له‌و کەسانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه به سوده له‌گه‌ڵ خۆپاراستن له توشبون به نه‌خۆشی شه‌کره جۆری دوه‌م.
7 – یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپ دەدات لەگەڵ پاراستنی ته‌ندروستی دڵ و کەمکردنەوەی ئەگەری نەخۆشیەکانی دڵبە تایبەت ئەگەر بە زەیتی زەیتون لێبنرێت.
8 – ڕێگەگردن لە نەرمبونەوە و فشەڵ بونی ئێسک و بەهێزکردنی ئێسقان بە هۆی بونی کۆمەڵێک کانزای گرنکی وەک کالسێوم و مەگنسیۆم و مس و زینک و ئاسن.
9 – یەکێکە لەو خۆراکانەی کە زۆر سودیان هەیە بۆ گەشەی باڵا و ماسولکەکانی مناڵان و مێردمناڵان بە بۆنەی بونی زۆربەی ئەو پێکهاتوانەی کە ڕۆڵێکی کارایان هەیە بۆ گەشەی تەندروست.
زیانەکان:
1 – ئاوسانی سک و ئازاری ناوسک و زیادکردنی غازات له هه‌ندێک کەس بە تایبەت ئەوانەی کێشەی کۆنیشانەی تەهیجی کۆڵۆنیان هەیە، بەڵام دەکرێت ئەو کێشەیە کەم بکرێتەوە لە ڕێگای خوساندنی نۆکەکە پێش لێنانی بە چەند كاتژمێرێك و بە مەنجەڵی ئاسایی لێبنرێت نەوەک مەنجەڵی بوخار، ئەو کەسانەی دەرمانی کۆمەڵەی بێتا بلۆکەر بەکاردێنن پێویستە بڕێکی زۆری لێ ەخۆن بە بەردەوامی بە تایبەت ئەو کەسانەی کێشەی گورچیله‌یان هه‌یه.
2 – له‌کاتی لێنانی باشتره بە زه‌یتی زه‌یتون یان که‌تان لێبنرێت، ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرە و بەرزی فشاری خوێن و بەرزی چەوری خوێنیان هەیە بەز و چەوری حەیوانی تێ نەکەن./.