بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە سەرەڕای بڕوا و دڵنیایی لە بوونی ساختەکاری و تەزویری بەربڵاو لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و دەستکاریکردنی دەنگەکان، پابەندی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی دەبین.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی کە ئەم پابەندبوونەمان بۆ بڕوامان بە سەروەری یاسا، دەستوور و نیگەرانیمان لە سەقامگیری سیاسی و ئەمنی عێراق دەگەڕێتەوە.
ناوبراو وتی: ئەو سکاڵایەی کە ڕادەستی دادگای باڵامان کرد، پشتی بە بەڵگە بەهێزەکان دەبەست و ئەگەر ڕادەستی دادگای دەستووریی هەر وڵاتێکی خاوەن دیمۆکراسی دەکرا، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پێ هەڵدەوەشرایەوە./.