بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە یەکێک لە گەورەترین بازاڕەکانی بەڵگە فیلمی ئاسیا دێتە ئەژمار کە هەموو ساڵێک بەرهەم هێنەران و بڵاوکەرەوان و کڕیارانی بەڵگە فیلم لە دەوری یەکتر کۆ دەکاتەوە.
فیلمی:«سێ مەتر و چەن سانت» لە دەرهێنانی مستەفا ساڵەحی نەژاد، «ئاساک» دەرهێنانی مەهدی زەمان پووڕ کەیاسەری، «بووکەڵە» ئیلاهە ئیسماعیلی و unsettled بەرهەمی محەمەد سادق ئیسماعیلی بە نوێنەرایەتی لە ئێران لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارن.
هەژدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەڵگە فیلمی «گۆوانجۆ»ی چین لە مانگی دێسەمبەردا هەڵبژێردراوانی ڕادەگەیەنێت.