بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە چاوپێکەوتنی مایکل ئەنکر فەرماندەی هێزەکانی ناتۆ لەم وڵاتە، جەختیکردەوە کە ڕێگا نادرێت خاک و ئاسمان و دەریای عێراق بۆ هێرشی سەر هەر وڵاتێکی دیکە بەکار بێت و حکومەتی بەغدا بە هیچ شێوازێک ئەمە قبووڵ ناکات.
ناوبراو وتی: ئەرکی ئێمە پاراستنی عێراق و دوورخستنەوەیە لە هەر شەڕ و پێکدادانێکی ناوچەیی./.