له ڕێ و ڕه‌سمی ڕۆژی نیشتمانی هه‌نارده‌کاری له په‌یکه‌ری محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ک ڕێز و وه‌فایه‌ک بۆ هه‌وڵ و تێکۆشانه‌کانی ناوبراو و هه‌ڤاڵانی ڕوونوێنی کرا.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئه‌م ڕێ و ڕه‌سمه به ئاماده‌بوونی ئێسحاق جه‌هانگیری جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و محه‌ممه‌د ڕه‌زا نێعمه‌ت زاده وه‌زیری پیشه‌سازی، کانزا و بازرگانی کابینه‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی به‌ڕێوه‌چوو.
ئامانجی درووست کردنی ئه‌م په‌یکه‌ره، ڕێز گرتن له هه‌وڵه بێ وچانه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران و تیمی یاریده‌ده‌ری ڕاگه‌ێندراوه.
له کۆتایی ڕێ و ڕه‌سمه‌که‌دا، له‌وحی ڕێزلێنان به‌خشرا به محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف.