بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی سعوودیدا هاتووە کە دۆخی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە ڕووی لە خەراپتربوون کردووە و لە ساڵی 2021 حکومەتی ڕیاز 12 ژنە چالاکوانی دەستبەسەر کردووە.
ئەو ڕێکخراوانە ڕایانگەیاندووە کە لە کاتی بە دەسەڵات گەیشتنی محەممەد بن سەلمان، جێنشینی سعوودیە، تا ئێستا زیاتر لە 100 ژنە چالاکوان دەستبەسەر کراون کە هێشتا 60 کەس لەوان لە گرتووخانەکاندا ماونەتەوە.
لە بەناوبانگترینی ئەو ژنانەش دەتوانین ئاماژە بە لەجین هەزلول، عەزیزە یوسف و سەمەر بەدوی بدەین. هەندێک لە ژنە دەستبەسەرکراوەکان بە شێوازی مەرجدار ئازاد دەکرێن، بە واتای ئەوەی کە هەندێک ڕێوشوێنی توندی وەک قەدەغەی سەفەر بەوان واژۆ و جێبەجێ دەکرێت و بە پێچەوانەی ئەمەش دیسانەوە دەستبەسەر دەکرێنەوە./.