بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕوحوڵڵا لەتیفی وتی: بە پێی بڕیاری ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ بۆ پارێزگا سنورییەکان و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان، هاتنی کەسانی بیانی لەمڕۆ 25 ی کانوونی یەکەمەوە تا 15 ڕۆژی داهاتوو قەدەغە کراوە.
ناوبراو وتی: هاتنی گەشتیاران قەدەغە کراوە و تەنیا ڕێگا بە هاتنی ئەم کەسانە دەدرێت کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:
1 – ئەوانەی مافی نیشتەجێبوونیان لە ئێراندا هەیە.
2 – ئەوانەی لە ئێراندا بە فەرمی درێژە بە پرۆسەی خوێندن دەدەن.
3 – بازرگانان و چالاکوانانی ئابوری.
4 – ئەوانەی ڤێزەی کارکردنیان هەیە.
5 – ئەوانەی ڤێزەی پزیشکییان هەیە.
6 – ئەوانەی ڤێزەی سەرمایەگوزارییان هەیە.
7 – ئەوانەی لە لایەن پۆلیسی پاسپۆرت و کۆچکردنەوە مۆری دەرچوون و گەڕانەوەیان هەیە.
لەتیفی وتی کە بەدەر لە وڵاتانی هاوسنوری ئێران، ناوی چەند وڵاتی ئەفریقی و بەریتانیاش لە بڕیارەکەی ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا هەیە.
وتیشی کە سنورە بازرگانییەکانی ئێران بەردەوام بە کراوەیی دەمێننەوە و نوێنەرانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکان لەو سنورانەدا ئامادەن./.