بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ کەناڵی الشروق ی جەزایر، وتی: دۆخی ئێستای فەڵەستین ڕوبەڕوی کێشەیەکی جیدی بووەتەوە و بەم بۆنەوە پێویستی بە ئیرادەیەی ڕاستەقینە و بڕیارێکی جیدی بۆ کۆتایی هێنان بە کەلێن و ناکۆکییەکانی نێوان لایەنەکانی فەڵەستین و یەکگرتنەوەی دووبارەی ئەوانە.
ناوبراو وتی: بزوتنەوەی حەماس هیچ مەرجێکی بۆ کۆبوونەوەی لە گەڵ لایەنەکانی فەڵەستین لە وڵاتی جەزایر نییە.
هەنیە وتی: کۆبوونەوەکانی جەزایر بە گەورەترین دەرفەت لە بەردەم لایەنەکانی فەڵەستیندا دادەنرێت و حەماس ئامادەیی خۆیی بۆ بەشداری لەو کۆبوونەوانەی وڵاتی جەزایر ڕاگەیاندووە./.