بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەحسین خەفاجی وتی کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە بێ ئەوەی کاریگەری لە پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەربگرن، لە کار و ڕاسپاردەکانی خۆیان بەردەوام دەبن.
ناوبراو وتی: سەرجەم چالاکییە ئەمنییەکان بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان و گەڕان بە دوای تیرۆریستان بە تەواوی لە لایەن هێزەکانی عێراقەوە کراوە و هیچ پرۆسەیەکی سەربازی نەبووە کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی تێدا بەشدار بووبێت.
خەفاجی وتی: لە ئەگەری تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ وەزارەتی بەرگری و دامەزراوە ئەمنییەکان، کەسانی نوێ لە چوارچێوەی دامەزراوە ئەمنییەکاندا دادەمەرزێن./.