بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە چاوپێکەوتنی باڵیۆزی ژاپۆن لە بەغدا سەبارەت بە ئەگەری نەکشانەوەی هێزی بێگانە لە عێراق هۆشدارییدا و وتی کە ئەگەر هێزی بێگانە بمێننەوە دۆخی عێراق ڕوو لە ئاڵۆزبوون دەکات.
ناوبراو وتی: هەڵوێستی ئێمە لە بەرامبەر هێزی بێگانە لە عێراق ڕوونە و سەروەری وڵاتیش هێڵی سوری ئێمەیە.
عامری وتی: ئەگەر عێراق بۆ مەشق و ڕاهێنانی هێزە سەربازییەکانی پێویستی بە ڕاوێژکارانی بیانی هەبێت دەبێت بە پێی دەستوور و یاسای عێراق و بە موڵەتی پەرلەمان بێت و پرۆسەکە بە تەواوی ڕوون بێت./.