بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەکێتی ئەورووپا سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 23 ی کانوونی یەکەمی 2021 ڕایگەیاند کە لێژنەی هاوبەشی ڕێکەوتنی ناوەکی ڕۆژی دووشەممە 27 ی کانوونی یەکەم لە ڤیەننا کۆدەبێتەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە کۆبوونەوەکە لە لایەن ئەنریکە مورا جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپاوە بەڕێوە دەبرێت و نوێنەرانی چین، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ڕووسیا، بەریتانیا و ئێرانیش تێیدا بەشدار دەبن.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە لە سەر ئاسۆی بەردەم گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی و چۆنیەتی دڵنیایی لە جێبەجێکردنی تەواو و کاریگەری ئەم ڕێکەوتنە لە لایەن سەرجەم لایەنەکانەوە وتووێژ دەکەن./.