بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مارتین گریفیتس بە ئاماژە بە پەسەندکردنی بڕیاری ژمارە 2615 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ئاسانکاری لە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ ئەفغانستان وتی کە ئەم بڕیارە گرنگە، دەرفەتی گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ خەڵکی ئەفغانستان و ڕزگارکردنی گیان و ژیانی ئەوان دابین دەکات.
ناوبراو وتی: بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دڵنیایی زیاتر دەداتە دامەزراوە داراییەکان و چالاکوانانی بازرگانی بۆ پەیوەندی زیاتر بەو دامەزراوانەی کە کاری گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ خەڵکی ئەفغانستان دەگرنە ئەستۆ.
سندۆقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە ناوی یۆنیسێف هۆشداریی داوە کە منداڵان لە ئەفغانستان بە هۆی قەیرانی کەمبوونی مادە خۆراکییەکان، وشکەساڵی، نەبوونی ئاوی خاوێن و تەندرووست، خزمەتگوزارییە تەندرووستییەکان و هاتنی وەرزی زستان لە بەرامبەر نەخۆشییەکان پارێزراو نابن./.