ئابوریناسێک ده‌ڵێت: قۆناغی پاش گه‌مارۆکان ده‌توانێت کاریگه‌ریی له سه‌ر گه‌شه‌ی ئابوری و هه‌روه‌ها ته‌کنۆلۆژیا هه‌بێت.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، سه‌ید کومه‌یل ته‌یبی سه‌باره‌ت به پێداویستییه‌کانی قۆناغی پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان وتی: له ئێستادا که ئابوری وڵات ڕووبه‌ڕووی دابه‌زینی ئاستی سه‌رمایه‌گوزارییه و به قۆناغێکی تایبه‌تدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ده‌توانرێت به دابین کردنی به‌ستێنی به‌شداری سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌کی هه‌وڵی باشتربوونی بارودۆخه‌که بدرێت.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: له لایه‌کی دیکه‌وه به هاتنی سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌کی، ده‌رفه‌تی ده‌سکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژیای ڕۆژی جیهانی پێویسته له به‌رچاو بگیردرێت و نابێت به ته‌نیا بیر له هاورده‌کردنی کاڵا و به‌رهه‌می کۆمپانیا بیانییه‌کان بکرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و بڕیارانه‌ی که له قۆناغی پاش گه‌مارۆکان پێویسته په‌یره‌و بکرێت، سه‌ید کومه‌یل ته‌یبی وتی: له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا به تایبه‌ت له بواری ئابوری‌دا، پێویستمان به پۆلێنێکی بنه‌ڕه‌تییه که کارامه‌یی ته‌واوی هه‌بێت.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر بازاڕی ئامانج به شێوازێکی ڕاسته‌قینه ده‌ستنیشان بکرێت، هه‌نارده‌کاری گه‌شه ده‌کات و وڵات له بێ جم و جووڵی ئابوری ده‌رباز ده‌بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌کاری په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی له گه‌ڵ گه‌شه‌ی وه‌به‌رهێنان هه‌یه.