بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گۆڤاری فۆرن پۆلیسی ڕایگەیاند کە سعوودیە بووەتە پایتەختی مادە هۆشبەرەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەو گۆڤارە جەختیکردەوە کە ناردنی مادەی هۆشبەری ” کاپتاگۆن ” لە سعوودیەوە زیادی کردووە و ئەم وڵاتە بووەتە بازاڕێکی بەسوود بۆ فرۆشیارانی مادە هۆشبەرەکان و داواکاری بۆ کڕینیشی چەند هێندە زیادی کردووە.
گۆڤارەکە ڕایگەیاندووە کە دۆزینەوەی بڕێکی زۆری مادەی هۆشبەر لە مانگی ڕابردوو، سعوودیەی ڕوبەڕوی قەیرانێکی مادە هۆشبەرەکان کردووەتەوە.
توێژینەوەکان پیشان دەدەن کە حەبی کاپتاگۆن بە پێی زیادبوونی داواکارییەکان لە سعوودیە بەرهەم دێت و ئەم وڵاتە بووەتە بازاڕێکی بەسوود بۆ قاچاخچییەکانی مادە هۆشبەرەکان.
بە پێی توێژینەوەکانی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵانی 2015 تا 2019، زیاتر لە نیوەی مادەی هۆشبەری دەستبەسەرداگیراوی کاپتاگۆن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سعوودیە دۆزراوەتەوە./.