بەپێى دیدارێكى جام كوردی، هۆنیا له ساڵى 2001 له شارى نایمیخنى وڵاتى هۆڵەندا له دایكبووه‌و له ته‌مه‌نى 7 ساڵى ده‌ستى به وه‌رزشكردن كردووه و به تایبه‌ت له پێشبڕكێى مه‌له، پاش ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ى هۆنیا له ساڵى 2017 په‌یوه‌ندى به هه‌ڵبژارده‌ى عێراقه‌وه كردووه و له ساڵى 2018 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌شدارى پاڵه‌وانێتیی جیهان ده‌كات له بودابێستى پایته‌ختى هه‌نگاریا ركابه‌رى لە٢٠٠م سنگە مەلەی کچان كرد لە کاتێکا تەمەنی تەنها ١٥ ساڵ ٨ مانگ بوو .
هۆنیا لە مانگی ٤ی ٢٠١٨ پاڵەوانێتی تایلاندى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات و پلەی یەکەم و مەدالیای ئاڵتون لە200م سنگە مەلەی کچان
یەکەم کچە کورد و تاکە کچی عیراقە کە توانیبێتی پلەی یەکەم و مەدالیایەکی ئاڵتونی بەدەست بهێنێت لە مێژووی کورد و عیراقیشدا لە پاڵەوانێتیەکی دەره‌وەی عێراق.
هۆنیا لە مانگی 7ى 2018 له وڵاتى تونس به‌شدارى پاڵه‌وانێتى عه‌ره‌بى ده‌كات و پلەی پێنجەم لە200م سنگە مەلە و پلەی شەشەم لە 100م سنگە مەلەی کچان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات .
هۆنیا ، پاڵێوراو بوو بۆ بەشداری کردن لە ئۆڵۆمپیادی 2020ـى ژاپۆن به‌ڵام به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له جیهان به‌شدارى نه‌كرد .
لە مانگی6ـى 2017 پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی هٶڵەندا بۆ لاوان بەدەستهێنا و مەدالیای برۆنزی بردەوە .
لەسەر ئاستی یانەکانی هۆڵەندا تا ئێستاش بەردەوامە لە بەشداریکردن لە پێش بڕکێکاندا
بە ناوی خۆی و یانەكه‌یه‌وه ساڵانه لە چەند پاڵه‌وانێتییه‌كى وڵاتانی ئەڵمانیا و بەلجیکا بەشدار دەبێت جگە لە زۆربەی پاڵەوانێتێکانی ناو هۆڵەندا .
خاوەنی بڕوانامەی ناوبژیوانی مەلەیە لە هۆڵەندا لە ساڵی 2019 و ساڵانه لە چەندین پاڵەوانێتی ناوبژیوانی پێشبڕکێی مەلە دەکات .
هۆنیا، چۆن توانی سەرکەوتوبێت لە وەرزش و مەلەوانى دا بە هەمان شێوە
لە خوێندنیشدا زۆر سەرکەوتوانە توانی ببێتە قوتابیەکی زانکۆ و لە بەشی پزیشکی ددان لە زانکۆی نایمیخن.