بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی و قەتەر لە سەر بەڕێوەبردنی 5 فڕۆکەخانەی ئەفغانستان گەیشتوونەتە لێک تێگەیشتن.
ناوبراو وتی: بڕیارە شاندێک لە تورکیاوە سەردانی قەتەر بکات و پێکەوە ڕۆژی چوارشەممە سەردانی ئەفغانستان بکەن تا لە گەڵ حکومەتی کابوڵ لە سەر ئەم پرسە وتووێژ بکەن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی: ئەگەر پێشنیارەکانمان قبووڵ بکرێت کاری بەڕێوەبردنی هاوبەشی فڕۆکەخانەکان لە ئەستۆ دەگرین و ئەگەریش قبووڵ نەکرێت پێداگری ناکەین./.