پارتی لیبراڵ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی که‌نه‌دا به مسۆگه‌رکردنی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان، سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به ده‌ست هێنا.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له BBC که‌نه‌دا ڕۆژی دووشه‌ممه شاهیدی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مانی ئه‌و وڵاته بوو. پارتی لیبراڵ زۆرینه‌ی کورسییه‌کانی پارله‌مانی به ده‌ست هێنا و به براوه‌ی سه‌ره‌کی ناسێندرا. به سه‌رکه‌وتنی پارتی لیبراڵ، بوونی جاستین ترۆدۆ به سه‌رۆک وه‌زیرانی که‌نه‌دا به‌هێزتر بووه.
له میانه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی که‌نه‌دا، کاندیده‌کانی پارته‌کانی ڕکابه‌ر زۆر هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا که جاستین ترۆدۆی سه‌رۆکی پارتی لیبراڵ وه‌ک که‌سێکی بێ ئه‌زموون بناسێنن، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ترۆدۆ له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو بوو که قه‌ناعه‌ت به ده‌نگده‌رانی وڵاته‌که‌ی بکات که به مه‌به‌ستی خوڵقاندنی گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی، خاوه‌نی لێهاتوویی و توانای پێویسته. جاستین ترۆدۆ سه‌رۆکی پارتی لیبراڵ و یه‌که‌م منداڵی پێر ئلیۆت سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووتری که‌نه‌دایه که توانی کۆتایی به حکومه‌تی 10 ساڵه‌ی پارێزکاران بێنێت.
پێر ئلیۆت ترۆدۆ له گۆڕه‌پانی سیاسی که‌نه‌دا که‌سایه‌تییه‌کی به‌ناوبانگ و خۆشه‌ویست بوو. ساڵی 1968 یه‌که‌م به‌شداری ترۆدۆی باوک له گۆڕه‌پانی هه‌ڵبژاردنه‌کان بوو. کاندیدبوونی ناوبراو له‌و ساڵه‌دا له لایه‌ن ده‌نگده‌رانی گه‌نجی که‌نه‌داوه پێشوازی گه‌رمی لێ‌کرا. پێر ترۆدۆ له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتیدا وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی وڵاتی که‌نه‌دا، ده‌سکه‌وتی زۆری تۆمار کرد. ناساندنی زمانی ئینلیزی و فه‌ره‌نسی وه‌ک زمانه فه‌رمییه‌کانی حکومه‌تی فیدراڵ له‌و هه‌نگاوانه بوو که له سه‌ر ده‌ستی ناوبراو به‌دیهات. جاستین ترۆدۆ له ساڵی 1972 له دایک بوو. ناوبراو له زانکۆکانی ئه‌و وڵاته درێژه‌ی به خوێندن دا و له بواری په‌روه‌رده وه‌ک مامۆستایه‌ک ئیش و کاری تایبه‌تی ده‌ستپێکرد.
باوکی ترۆدۆ له ساڵی 2000 کۆچی دوایی کرد. ترۆدۆی گه‌نج له ڕێ و ڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمه‌که‌ی باوکی، وتارێکی پێشکه‌ش کرد که به ڕای هه‌ندێک له چاودێران سه‌ره‌تای قۆناغی سیاسی ژیانی بوو. جاستین ترۆدۆ له ساڵی 2004 له گه‌ڵ په‌یامنێرێکی ته‌له‌فزیۆن پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پێکهێنا و له ئێستادا خاوه‌نی سێ منداڵه.
ترۆدۆی گه‌نج پاش مردنی باوکی، ڕۆڵێکی به‌رچاوی له گۆڕه‌پانی سیاسی که‌نه‌دا گێڕا. جاستین ترۆدۆ له ساڵی 2008 گه‌یشته پارله‌مانی وڵاته‌که‌ی و له هه‌مان کاتدا وه‌ک که‌سێکی به‌هێز بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکی پارتی لیبراڵ سه‌یر کرا. ناوبراو له ساڵی 2011 بۆ جارێکی دیکه وه‌ک ئه‌ندام پارله‌مانی که‌نه‌دا هه‌ڵبژێردرا.
جاستین ترۆدۆ چه‌ندین جار پۆستی سه‌رۆکی پارتی لیبراڵی وه‌رنه‌گرت، به‌ڵام له ئاکامدا بڕیاری خۆیی سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ڕاگه‌یاند و له ساڵی 2012 به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کانی پارته‌که‌ی کرد. ڕکابه‌ره‌کانی هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا که ترۆدۆی گه‌نج وه‌ک که‌سێکی بێ ئه‌زموون بناسێنن، که‌سێک که ته‌نانه‌ت پۆستێکی گرنگیشی له بواری جێبه‌جێکاریدا نه‌بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، جاستین ترۆدۆ له ساڵی 2013 له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کانی پارتی لیبراڵ سه‌رکه‌وت و وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌و پارته هه‌ڵبژێردرا.
جاستین ترۆدۆ له میانه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه‌کانی که‌نه‌دا ڕایگه‌یاند که باجی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته ساڵانه تا 200 هه‌زار دۆلار به‌رز ده‌کاته‌وه، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که باجی چینی که‌م داهاتی وڵات داده‌به‌زێت. له به‌رنامه‌کانی دیکه‌ی ترۆدۆ، ئازادکردنی به‌کارهێنانی ماریجوانا له‌و وڵاته‌یه. ناوبراو هه‌روه‌ها به نیازه که بودجه‌یه‌کی زیاتر بۆ به‌هێزتربوونی ژێرخانی ئابوری ته‌رخان بکات، شاره‌زایان ده‌ڵێن که ئه‌م پرسه له کورت ماوه‌دا ده‌بێته هۆی کورتهێنانی بودجه‌ی ئه‌و وڵاته.
جاستین ترۆدۆ ڕایگه‌یاندووه درێژه‌پێده‌ری سیاسه‌ته‌کانی ئستفان هارپر سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای که‌نه‌دا نابێت و پشتیوانی له گه‌ڵاڵه‌ی قه‌ده‌غه‌بوونی به‌کارهێنانی ڕووبه‌ند ناکات، ترۆدۆ پێی وایه که به‌کارهێنانی ڕووبه‌ند له لایه‌ن ئافره‌تانی موسڵمانه‌وه، مافێکی سه‌ره‌تایی ئه‌وانه وه‌ک دانیشتووی وڵاتی که‌نه‌دا.