بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن کازمی قۆمی وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران وەک وڵاتێکی دراوسێ بە هەستیارییەوە لە گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی ئەفغانستان دەڕوانێت و لەو بڕوایەدایە کە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە کاریگەری لەو گۆڕانکارییانە و هەلومەرجی ناوخۆیی ئەفغانستان وەردەگرێت.
ناوبراو وتی: ئەمریکییەکان هێشتا وازیان لە ئەفغانستان و خەڵکەکەی نەهێناوە و بە چەندین ئامرازی وەک شەڕی بەوەکالەت و گرووپە تیرۆریستییەکان لە هەوڵی بەردەوامیدان بە ئاڵۆزی و ناسەقامگیریی ئەم وڵاتەدان.
نێردەی تایبەتی ئێران بۆ کاروباری ئەفغانستان وتی: لە کۆبوونەوەی نائاسایی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە پاکستان، کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاشکاوانە تێڕوانین و پێشنیارەکانی خۆیی لە سەر چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەفغانستان خستەڕوو و جەختی لە سەر پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر بە بەشداری سەرجەم پێکهاتە و لایەنەکان کردەوە کە ئەمەش لە کۆبوونەوەکەی ئیسلام ئاوا پێشوازیی لێکرا./.