بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرکردەکانی دوو بزوتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی فەڵەستین پاش کۆبوونەوەیەکی هاوبەش، لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە کەمتەرخەمییەک لە کۆتایی هێنان بە گەمارۆکانی سەر کەرتی غەززە دەبینرێت و مەترسی سەرهەڵدانی کارەساتێکی مرۆڤی و تەقینەوەی دۆخی ئەم ناوچەی بە دواوە دەبێت.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: کۆتایی هێنان بە گەمارۆکانی ڕژێمی زایۆنیستی مافی گەلی فەڵەستینە و لە بەرامبەر ئەوەشدا هیچ تێچوویەکی سیاسی نادەین و جەخت لە سەر پێویستی بەدیهاتنی یەکڕیزی نیشتمانی لە نێوان حیزب و لایەنەکانی فەڵەستیندا دەکەینەوە.
ئەو دوو بزوتنەوەیە لە بەیاننامە هاوبەشەکەیاندا ڕایانگەیاندووە: ئێمە پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی جەزایر بۆ بانگهێشتکردنی لایەنەکانی فەڵەستین و وتووێژی ئاشتەوایی نیشتمانی دەکەین و لەو بڕوایەداین کە یەکڕیزی نیشتمانی لە گۆڕەپانی ڕوبەڕوبونەوەی تاوان و دەسدرێژییەکانی زایۆنیستەکاندا مسۆگەر دەبێت./.