بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنیۆ گۆترش ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی یەک شەممە 19 ی کانوونی یەکەمی 2021 بە سەردانێک گەیشتە لوبنان و لە لایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە پێشوازیی لێکرا.
ناوبراو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەیروت لە لایەن عەبدوڵڵا بوحەبیب وەزیری دەرەوەی لوبنان و یوانا فرانتکا ڕێکخەری تایبەتی کاروباری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو وڵاتە پێشوازیی لێکرا.
گۆترش بڕیارە لە گەڵ میشل عون سەرۆک کۆمار، نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیران و نەبیە بێری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان کۆببێتەوە.
پێشتر ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو کە سەردانەکەی گۆترش بۆ لوبنان لە پێناو ڕاگەیاندنی پاڵپشتییە بۆ ئەو وڵاتە لەم هەلومەرجە دژوارەی ئێستا./.