بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زانیار پله به پله ئاسته‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان ده‌بڕێت له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تای تاوه‌كو گه‌یشتن به هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی ئێران له ماوه درێژه‌كان .
وه‌ك زانیار بۆ جام كوردى گێڕایه‌وه ، ئه‌و له پاڵه‌وانێتی قوتابخانه‌كه‌ی یه‌كه‌م بووه دواتر پاڵه‌وانێتی شاره‌كه‌ی و پاشان پاڵه‌وانێتی پارێزگاكان و پاش ئه‌ویش پاڵه‌وانێتیی یانه‌كان .
ره‌حمانی ده‌ڵێت ؛له‌یارییه‌كانی ١٠٠٠ مه‌تر و ١٥٠٠و ٢٠٠٠ مه‌ترو ٣٠٠٠ مه‌تر پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می ده‌سته‌به‌ر كردووه؛ پاش ئه‌و ئاسته به‌رزه بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران كراوه بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتی ئاسیا بۆ تازه‌پێگه‌یشتووان بۆ راكردنی ٢٠٠٠ مه‌تر به‌ربه‌ست له هۆنك كۆنگ كه پله‌ی پێنجه‌می به‌ده‌ستهێنا .
زانیار ده‌یان یه‌كه‌می و دووه‌می ده‌سته‌به‌ر كردووه له پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئێران و له ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێریش پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا .