ئیکۆنۆمیست له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه که ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ڕووسیا له سوریا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازی لێکراوه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گۆڤاری ئیکۆنۆمیست له ڕاپۆرته‌که‌یدا ده‌نووسێت: هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق گه‌شبینن به هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا دژ به گرووپی تیرۆریستی داعش، له به‌ر ئه‌وه‌ی که پاش 16 مانگ پێشڕه‌وییه‌کانی ئه‌م گرووپه له سوریا و عێراق، پێده‌چێت که له به‌رامبه‌ر فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی مۆسکۆ ئاستی به‌رگرییان نه‌ماوه و هێزی به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات.
به بڕوای هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق، ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه که له پێشڕه‌وییه‌کانی داعش ڕێگری بکات. عێراق و ڕووسیا کۆتایی مانگی ڕابردوو سه‌باره‌ت به هاوکاری ئه‌منی و زانیاری یادداشتێکی لێک تێگه‌یشتنیان واژۆ کرد که ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی واشنتن بووه‌وه.
ئه‌م لیک تێگه‌یشتنه سه‌باره‌ت به هاوکاری به‌رگری و زانیاری، پاش کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا، ئێران و سوریا له به‌غدا واژۆی له سه‌ر کرا، پاشان ڕووسیا په‌ره‌ی به هێرشه‌کانی له سوریاوه بۆ عێراق دا و له ڕێگای هه‌رێمی ئاسمانی سوریاوه، چه‌ندین هێرشی موشه‌کیی بۆ سه‌ر بنکه و مۆڵگه‌کانی داعش له عێراق ئه‌نجام دا.
ئه‌مریکا له‌م هه‌نگاوه‌ی ڕووسیا تووشی سه‌رسوڕمان بووه و له‌وه نیگه‌رانه که ڕووسیا که به‌م نزیکانه پێی ناوه‌ته گۆڕه‌پانه‌که، بارودۆخی عێراق کۆنتڕۆڵ بکات. ئه‌مریکییه‌کان که زیانی گیانی و دارایی زۆریان له عێراق به‌رکه‌وتووه، ناتوانن به‌هێزبوونی مۆسکۆ له‌و وڵاته قبووڵ بکه‌ن.
کرده‌وه سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا ته‌نانه‌ت بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که پێگه‌ی حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ببێته‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌وه نیگه‌رانن که سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به لای ڕووسیادا بڕوات، ئه‌مه‌ش به‌و ئاسته گه‌یشتووه که به چه‌ندین هۆکاری وه‌ک ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌که‌وتنی ئه‌لعبادی له جێبه‌جێ کردنی پلانی چاکسازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئه‌مریکا بیر له جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ ناوبراو بکه‌نه‌وه.
حکومه‌تی ئه‌لعبادی له‌مساڵدا سه‌ره‌ڕای کورتهێنانی بودجه، یه‌ک له سه‌ر چواری بودجه‌ی گشتی وڵاتی بۆ شه‌ڕی دژ به داعش ته‌رخان کردووه. هه‌ل و مه‌رجی ئابوری وڵات به دابه‌زینی نرخی جیهانی نه‌وت به‌ره‌و ئاڵۆزی ڕۆیشتووه. یارمه‌تییه داراییه‌کانی ئه‌مریکا بۆ عێراق له ساڵی 2007 به ڕێژه‌ی له سه‌دا 86 دابه‌زیوه.
هه‌ر چه‌نده ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه درێژه به هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌کانی دژ به گرووپی تیرۆریستی داعش ده‌دات، عێراقییه‌کان له‌و بڕوایه‌دان که واشنتن زیاتر له هه‌وڵی پاراستن و مانه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی داعش دایه تا له ناو بردنی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه.
نیگه‌رانییه‌کان له به‌هێزبوونی ڕووسیا له گۆڕه‌پانی عێراق، وای له ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی کردووه که په‌ره به هێرشه ئاسمانییه‌کانیان له ڕۆمادی و بێجی بده‌ن. به‌رپرسێکی ئه‌مریکی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ڕایگه‌یاندووه تیرۆریستانی داعش تا ئێستا ڕووبه‌ڕووی ئه‌م شه‌پۆله‌ی هێرشه ئاسمانییه‌کان نه‌بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که کاریکاتۆریسته‌کانی عێراقی، وێنه‌ی سه‌رۆک کۆماری ڕووسیایان وه‌ک قاره‌مانی جیهانی شێعه بڵاو کردووه‌ته‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که به هۆکاری په‌ره‌پێدانی هێزی شێعه له جیهانی ده‌زانن، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، تێڕوانینی هێزه سوننه‌کان به لای ئه‌مریکایه. واشنتن له عێراق جارێکی دیکه هۆزه سوننه‌کانی پڕ چه‌ک کردووه، سوننه‌کان ئیدانه‌ی کرده‌وه سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیایان له عێراق و سوریا کردووه، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که شێعه‌کان به گه‌رمی پێشوازییان له هاتنی مۆسکۆ بۆ ناوچه‌که کردووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ندێک له گرووپه شێعه‌کان به هاتنی ڕووسیا بۆ ناوچه‌که ڕه‌زامه‌ند نین، میلیشیاکانی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در، که‌سایه‌تی به‌هێزی شێعه ڕایانگه‌یاندووه وه‌ک چۆن پێشتر ڕووبه‌ڕووی ئه‌مریکییه‌کان وه‌ستاونه‌ته‌وه، هه‌مان بیرکردنه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به ڕووسیاش هه‌یه. له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێک له سه‌رکرده سیاسییه سوننه‌کان وێڕای ده‌ربڕینی بێ هیوایی خۆیان له ئه‌مریکا، ڕایانگه‌یاندووه له پرۆسه‌ی ئازادسازی موسڵ پێویستیان به یارمه‌تی ڕووسیا ده‌بێت.