بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری دانوستانکاری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڤیەننا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە لە گەڵ ئەنریکە مورا جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و ڕێکخەری کاروباری لێژنەی هاوبەشی ڕێکەوتنی ناوەکی بۆ هەڵسەنگاندنی ئەم دۆخە و ڕێگای بەردەم کۆبوومەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئەم هەفتەیە بەرەوپێشچوونی باش هەبووە، هەینی کۆبوونەوەی لێژنە هاوبەشەکەی ڕێکەوتنی ناوەکی بەڕێوە دەچێت و پاش چەند ڕۆژێک وەستان، دانوستانەکان بەردەوام دەبێت.
کۆبوونەوەی لێژنەی هاوبەشی ڕێکەوتنی ناوەکی لە نێوان شاندی دانوستانکاری وڵاتانی ناسراو بە کۆمەڵەی 1+4، یەکێتی ئەورووپا و ئێران بەڕێوە دەچێت./.